٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئاسانکاری بۆ بازرگانان، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر گوتی، ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە ھاوردەکردنی بەنزین وا دەکات ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین ھەبێت و ئەرزانتر بێت و ئەمڕۆش ئێوارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەبارەی نرخی بەنزین ئەنجام دەدرێت .

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر، ئاری کاکە شین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو ئاسانکارییەی کە دەکرێت بۆ بازرگانان بۆ ئەوەی بەنزین لە دەرەوە ھاوردە بکەن، کاریگەریی ئیجابیی دەبێت لەسەر نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی، چونکە چەند ئاسانکاری بکرێت نرخی بەنزین زیاتر ئەرزان دەبێت، بۆیە ئەو ئاسانکارییەی بڕیارە بکرێت زۆر کاریگەریی دەبێت.''

ئاری کاکە شین گوتیشی: ''ئاسانکارییەکانیش گرنگە کەمکردنەوەی باج و لە سنوورەکان ئاسانکارییان بۆ بکرێت ھەموو ئەوانە وا دەکەن کە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان ئەرزان بێت، چونکە بەنزین لە بازار زۆر بێت و ئاسانکاریشیان بۆ بکرێت نرخەکەیشی ئەرزان دەبێت.''

گوتیشی: ''بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بکرێت لەبارەی بەنزین لە ھەولێر، بۆ ئەوەی ھەرچی پێویستە جێبەجێ بکرێت.''

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیار دراوە ئاسانکاری بۆ بازرگانانی ھەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی بەنزین ھاوردە بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار