حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌گه‌نە ھەولێر

ھەولێر-KDP.info- جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و شوێنی بۆردومانه مووشه‌كییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ریه‌ك له حاكم زاملی و د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ھەردوو جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، به مه‌به‌ستی بینینی شوێنی بۆرودومانه مووشه‌كییه‌كه‌ی ھەولێر، ده‌گه‌نه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە لایەن هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازییان لێ دەكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق شوێنی ھێرشە مووشەكییەكانی سه‌ر ھەولێر بەسەر دەكەنەوە.
ڕامان وریا




