محه‌مه‌د حه‌لبووسی: ده‌بێت به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ببینه‌وه

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، هێرشی سه‌ر هه‌ولێر، هێرشكردنه بۆ سه‌ر سه‌رقامگیری و پێویسته به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هێرشانه ببینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/3/2022، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و هێرشی سه‌ر هه‌ولێری سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاند: هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، هێرشه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و هێرشكردنه بۆ سه‌ر سه‌رقامگیری.
دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌بێت به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م كرده‌وانه پێویستی به هه‌ڵوێستێكی یه‌كڕیزییه.




