نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود ده‌کات

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود
سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌ڕێزتان و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و كادیران و جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
به ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كانى ئێوه و پارته‌كه‌تان ده‌ڕوانین و هیوادارین هه‌موومان له هه‌رێمى كوردستان به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى، خزمه‌تى زیاتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ین و له‌پێناو به‌دیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا یه‌كڕیز بین.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/7




