٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھەنگاوەکانی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک دەستی پێ کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بڕیارە چاکسازی لە فۆڕمی خۆراک بکرێت و بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم و بەغدا بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک دەبێتە ھۆکاری لادانی ناوی کەسانی مردوو و بە سیستەمکردنی تۆمارکردنی نوێ.

حەفتەی ڕابردوو وەزارەتە پەیوەندارەکان لەبارەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە فۆڕمی خۆراک، وۆرکشۆپێکیان بەڕێوە برد، لەم بارەشەوە، حسێن سەبری، نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک ھاوکار دەبێت بۆ ئەوەی ناوی کەسانی مردوو لەگەڵ زیادە لەنێو فۆڕمی خۆراک لاببرێت".

نەوازد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک ھەنگاوێکی باشە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت لە نێو فۆڕمی خۆراک و جارێکی دیکە پێداچوونەوە بکرێت لە تۆماری فۆڕمی خۆراک".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕوونیشی کردەوە: "ئەگەر فۆڕمی خۆراک ببێتە ئەلیکترۆنی ئەوە کارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتییان و حکوومەتیش دەبێت، چونکە ھەموو ھاووڵاتییان سەرلەنوێ تۆمار دەکرێن و ھاوشێوەی سیستەمی بایۆمەتری کەسانی زیادە لەنێو فۆڕمەکە نامێنن، ھەروەھا ئەوانەی ناوی نوێ تۆمار دەکەن، پڕۆسەکە ئەوەندە ناخایەنێت و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو لە کاتی بوونی منداڵ ناویان لەنێو فۆڕمەکە زیاد دەکرێت".

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار