٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مونا قەهوەچی: چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی هه‌رێمین و پێشوازی لێدەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانن سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات، ئاشکراشیدەکات گەر یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە ناتوانرێت لەکاتی خۆدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتین تایبەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و هەرکات بێت پێشوازی لێدەکەین.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەداین یاسای هەڵبژاردن بە سازان یەکلایی بکرێتەوە و ئەمە یەکێکە لەو یاسایانەی ناکرێت بە زۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت.

سەبارەت بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گوتی، ئەو کۆمسیۆنە هیچ شەرعەیەتێکی نەماوە و توانای ئەنجامدانی کارەکانی خۆی نەماوە، بۆیە دەبێت کۆمسیۆنێکی دیکە پێکبهێنرێت و ڕەچاوی پێکهاتەکانیش بکرێت تێیدا.

جەختی لەوەشکردەوە، گەر یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەناچێت.

 

ڕامان وریا

 

هەواڵی پەیوەندیدار