٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕی ئەو پارەیەی بۆ جووتیارانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ناردوویانە بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەڕێگەی سایلۆكانەوە دابەش دەكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەڕێگەی سایلۆكانەوە دابەش دەكرێت.

بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، ڕایگه‌یاندووه‌: ‏لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2021، ئاگاداركراینەوە كە چه‌كی بەشی دەیەمی شایستەی دارایی جووتیاران گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی ڕێكارە كارگێڕییەكان و دواتر چەكی ئەو بڕەپارە لە رێگای سایلۆكانی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ دابەش دەكرێت، بە سەر جووتیاراندا و لە بانكەكان پارەكەیان وەردەگرن.

بڕی ئەو پارەیەی كە بە چەكی بانكی ناردوویانە، بەم شێوەیەیه‌:

هەولێر: بڕی یەك ملیار و 68 ملیۆن دینار.

سلێمانی: بڕی یەك ملیار و 672 ملیۆن دینار.

دهۆك: بڕی 162 ملیۆن دینار.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار