٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی نەزاھە: بە شێوەیەکی مەیدانی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەین و کاری باش کراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەی مەیدانی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەین و ڕاپۆرتێکیشی لەبارەوە ئامادە دەکەین، ئەوەی تا ئێستا ئێمە چاودێریمان کردووە ھەنگاوی باش لە جێبەجێکردنی یاساکە نراوە و ھەوڵێکی باشیش ھەیە بۆ ئەوەی یاساکە جێبەجێ بکرێت و کەشێکی سیاسی باشیش لە ئارادەیە، بۆیە ڕێگریەکی ئەوھا نیە کە یاساکە جێبەجێ نەکرێت.

سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە لە بەدواداچوونی خۆمان بەردەوامین بەشێوەی مەیدانی لەگەڵ وەزارەتەکان و سەردانیان دەکەین لەبارەی یاسای چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان، کە حکوومەت خەریکی جێبەجێکردنیەتی و ھەر کاتێک تەواو بووین لە گەڵ وەزارەتەکان بە شێوەی مەیدانی سەردانیان دەکەین، ھەروەھا لە گەڵ لیژنەی باڵای چاکسازیش کۆدەبینەوە و ڕاپۆرتێک لە بارەی یاساکە ئامادە دەکەین و حکوومەتیش ڕاپۆرتی خۆی ئامادە دەکات و ئەوان لایەنی جێبەجێ کارن و ئەوانەی ئێمە چاودێرین، بۆیە دوو ڕاپۆرت لەسەر یاساکە ئامادە دەکرێن".

حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: "وەزارەتەکان کاری باشیان لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردووە و کەشێکی باشی سیاسی ھەیە و رێگریش نیە لە جێبەجێکردنی یاساکە، بۆیە ئیرادەیەکی باش ھەیە، بە تایبەت وەزارەتی پێشمەرگە ھەنگاوی باشی ناوە و ھاوپەیمانانیش لە سەر خەتن بۆ ئەوەی تا ساڵی داھاتوو زۆرینەی پێشمەرگە یەک بخرێن و بکەونە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە ھەوڵێکی باش ھەیە و بەردەوامیش کار بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار