سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردون كۆبووه‌وه

هه‌ر له درێژه‌ى دووه‌م ڕۆژى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردون كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لسه‌فه‌دى سڵاو و ڕێزى خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌مى شاى ئوردنى به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت.
تاوتێكردنى دۆخى سیاسیى عیراق ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا باس له‌وه كرا كه ئێستا پرۆسه‌ى سیاسى به ئاراسته‌یه‌كى دروستدا ناڕوات و ده‌بێ هه‌مووان هاریكار بن بۆ ڕاسته‌ڕ‌ێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دروستكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ئاماده‌ییى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا كرایه‌وه و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتگیرى و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى ئوردون له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، سڵاو ڕێزى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن نارد.




