٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و سەدر و حەلبووسی بەڕێوەبچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیارە کۆبوونەوەی سێ قۆلی لە نێوان پارتی و سەدر و حەلبووسی بەڕێوەبچێت و گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتیش دەڵێت، دانوستان لە نێوان ھەرسێ لایەنی ھاوپەیمانیەتی بەردەوامی ھەیە.

ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانوستانەکانی پارتی و لایەنی سووننی و سەدری بەردەوامیان ھەیە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، بڕیارە کۆبوونەوەش بکرێت لە داھاتوودا".

ھاوکات سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدردا، لە پێنچ شەممەی ڕابردوو ڕێککەوتن کە کۆبوونەوەی سێ قۆلی بەڕێوەبچێت، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان و کۆبوونەوەکەش لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار