٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگای ھەولێر: ڕێکارەکان تەواو بێت دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمساڵیش لە پارێزگای ھەولێر بە گوژمەی ٨٢ ملیار دینار ١١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆر لەسنووری پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی گشتی ئەنجامبدرێن، پڕۆژەکانیش لەچەندین بواری جیاجیادان.

جێگری پارێزگاری ھەولێر، مەسعود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە گوژمەی ٨٢ ملیار دینار ١٧ پڕۆژە بۆ ئەمساڵ لە ھەولێر ئەنجام دەدرێن  و پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرن و بەسەر سەنتەری پارێزگای ھەولێر و لەگەڵ قەزا و ناحیەکان دابەشکراون".

مەسعود محەمەد گوتیشی: "پڕۆژەکانیش ئەو بوارانە لەخۆ دەگرێت، ڕێگاوبان، کارەبا، ئاو و ئاوڕۆ، تەندروستی و پەروەردە، جگە لەوەش سێ پڕۆژەی سیادیش ھەن دواتریش ئەوانیش ڕادەگەیەنین".

محەمەد باسی لەوەشکرد: "لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرە گشتیەکان کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و ھەر یەکەیان پشکیان بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بۆیان دیاری کراوە، ھاوکات کەی ڕێکارەکان تەواو بێت دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار