شەهاب: ئێمه مناقه‌شه‌ی بابه‌تی نێوان حزبه‌كان ناكه‌ین، مناقه‌شه‌ی نێوان حزبه‌كان خۆیان ده‌یكه‌ن

هەولێر-KDP.info- دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه، هه‌م بره‌وی پێبده‌ین و هه‌م ئاماده‌یه هه‌ر هاوكاری و رۆڵێك ببینێت كه پێویسته بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
ئه‌مڕۆ شاندێك له راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد، دڵشاد شەهاب دوای كۆبونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه هه‌م بره‌وی پێبده‌ین و هه‌م ئاماده‌یه هه‌ر هاوكاری و رۆڵێك ببینێت، كه پێویسته بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، بۆ گه‌یشتن به سیغه‌یه‌ك تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی ئێمه بۆی هاتووین ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌ئی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی خۆیدا بكرێت، هه‌موو توانایه‌كیش ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌م پڕۆسه‌یه بكه‌ین".
دڵشاد شەهاب له‌باره‌ی رای لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، "ئێمه مناقه‌شه‌ی بابه‌تی نێوان حزبه‌كان ناكه‌ین، مناقه‌شه‌ی نێوان حزبه‌كان خۆیان ده‌یكه‌ن".
شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم پێکهاتوون لە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێم، شاندەکە تا ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران و رەنجەدەرانی کوردستان و ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان و یەکگرتو کۆبووەتەوە.
ڕامان وریا




