٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو قەتەر بەڕێکەوت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی قەتەر بەڕێکەوت.

سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی-یه‌ بە یاوەری شاندێکی حکوومی دەبێت.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە سەردانەکەیدا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە.

بە گوێڕەی راگەیاندراوی فەرمی حکوومەتی هەریمی کوردستان ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە له‌ بارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵدا.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار