٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزار غەفار: لە ڕێگەی یاساوە ھەلی کار بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار دابین دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- پەرلەمانی کوردستان ھەنگاوەکانی خێرا دەکات بۆ دەرچوواندنی پڕۆژەیاسای گەشتوگوزار و بڕیاردەری لیژنەی شارەوانییەکانیش دەڵێت، لەنێو یاساکەدا دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین دەکرێت.

نزار غەفار، بڕیاردەری لیژنەی شارەوانییەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی شارەوانییەکان دەربارەی دەرچوواندنی پڕۆژەپێشنیازی گەشتوگوزاری بوو لە ھەرێمی کوردستان، تا پەلە بکرێت لە دەرکردنی پڕۆژەیاسای گەشتوگوزار، چونکە ئێستا کەرتی گەشتوگوزار لە پێشینەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و، دەیەوێی گرنگییەکی زۆر بە کەرتی گەشتوگوزار بدرێت.''

بڕیاردەری لیژنەی شارەوانییەکان دەڵێت: "لەنێو ئەو پێشنیازەیاسایەدا ھەلی کار دەڕەخسێندرێت بۆ ھاووڵاتییان، تا بە شێوەیەکی یاسایی دامەزراندن لەو کەرتەدا ڕێک بخرێت، واتە دەرفەتێکی زۆری کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابین دەکات لە ڕێگەی کەرتی گەشتوگوزار، بەتایبەتی دامەزراندنی دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار.''

نزار غەفار ڕوونی کردەوە: "پێشنیازیاساکە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە ھەماھەنگی حکوومەت ئامادە کراوە و لە ٢٠ ماددە پێک ھاتووە، لەگەڵ ھۆیەکانی دەرچوواندنی، لە ئایندەیەکی نزیکدا کار بۆ پەسەندکردنی دەکرێت و دوای دەرچوونی، کاریگەریی لەسەر کەرتی گەشتوگوزار دەبێت.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار