٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە گەشتی ئاسمانیی نێوان ھەولێر و سلێمانی بكرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگەیاند، پێشنیاز کراوە کە هەفتەی جارێک گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت و چاوەڕێ دەکرێت دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق دیراسەی بکات و نرخەکەشی دەستنیشان بکرێت.

ئەحمەد ھۆشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشنیازی ئەوەی کردووە، کە گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت و چاوەڕێی وەڵامی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق دەکەن.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گوتیشی، ئەو جۆرە گەشتانە زۆر باشن و نێوان ھەولێر و سلێمانیش بە فڕۆکە ٢٠ خولەک دەبێت، کە ھەفتانە یەک گەشت دەبێت و ئەگەر گەشتیار ھەبوو زیاتریش دەکرێت.

ھۆشیار باسی لەوەش کرد: "بەغدا لاری نییە و تەنھا چاوەڕێ دەکەین ھێڵی ئاسمانیی عێراقی دیراسەی بابەتەکە بکات و داواکاری خۆی پێشکەش بکات، بەڵام ئەم جۆرە گەشتانە بۆ زۆر حاڵەت باشن، بە تایبەت حاڵەتی لەناکاو و لەگەڵ بەغداش گەشتی بەردەواممان ھەیە و ھەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار