٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان ئاسانكاری ده‌ستپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا، بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ قوتابخانه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌، ڕۆتینیان كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌ کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاریی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و بەخێوکارانیان كردووه‌ و ده‌یخاته‌ ڕوو: پێشتر بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە، یان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە، ماوەی 7 تا 10 ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی  ئی- پەروەردە  E- Parwarda، بە ماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجام دەدرێت و تەواوی داتای قوتابییەکە لە قوتابخانەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە نوێیەکەی و لە قوتابخانەکەی پێشتریشی وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار