سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/2/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان، بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، پیرۆزبایى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى خواست.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، به ناوى خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌وه، سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایى و پیشتگیریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.




