٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

بەكەمترین ماوە پاسەپۆرت بە هەموو كەسیك

سەرچاوە: KDP.info

فاتیح برزنجى
عەمید دیدار بەڕێوەبەری‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێر دەڵێت‮:‬‮ ‬لەماوەی‮ ‬دووساڵی‮ ‬داهاتوودا وا دەكەین كەبەشێكی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬هاووڵاتیان پاسەپۆرت بەدەست بهێنن لەسەر زۆرترین دەرهێنان و‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬پاسەپۆرت لەهەولێر و لەسەر بەدەستهێنانی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر لەپاسەپۆرت بۆهاووڵاتیان لە ساڵی‮ ‬2011پلەی‮ ‬یەكەممان بەدەست هێنانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬پارێزگاكان عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر لە‮ (‬158‮)‬هەزار پاسەپۆرت بۆهاووڵاتیان تەواوكراوەو بەسەریاندا دابەشكراونەتەوەو لەساڵی‮ ‬2012ش‮ ‬ڕێژەكەی‮ ‬زیادی‮ ‬كردو بوو بە‮ (‬166‮)‬هەزار و‮ (‬891‮)‬پاسەپۆرت لەشاری‮ ‬هەولێر‮.‬
دانانی‮ ‬دوو‮ ‬
نووسینگە بۆنەهێشتنی‮ ‬ڕۆتین و جەنجاڵی‮ ‬
دواتر لەعەمید ماڤپەروەر دیدار عومەر قادر بەرێوەبەری‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێرمان پرسی‮ ‬ئایا هاووڵاتیان لەهەردوو نووسینگەی‮ ‬پاسەپۆرت دەتوانن پاسەپۆرت وەرگرن؟‮ ‬
بەڵی‮ ‬هاووڵاتیان لە هەر دوو نووسینگەی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬یەك و دوو دەتوانن مامەڵەی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬پاسەپۆرت ئەنجامبدەن‮ ‬و بەبێ جیاوازی‮ ‬و‮ ‬ڕەچاو كردنی‮ ‬شوێنی‮ ‬دوو كاریان بۆتەواو دەكرێ چ لە نوسینگەی‮ ‬دوو چ‮ ‬لەنوسینگەی‮ ‬یەك و‮ ‬ڕۆژانە لەهەردوو نووسینگەی‮ ‬پاسەپۆرت‮ (‬600‮-‬700‮)‬كەس سەردانیمان دەكەن بەمەبەستی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬پاسەپۆرت و لەهەردوو نووسینگەی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێر جەنجاڵی‮ ‬نەماوەو‮ ‬لەماوەی‮ ‬نیو كاتژمێر كاریان بۆ تەواو دەكرێت وكێشەی‮ ‬پاسەپۆرت لەلای‮ ‬ئێمە نەماوە وهەموو كەسێك بە ئاسانی‮ ‬دەتوانێ ببێتە خاوەنی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬خۆیان بەو مەرجەی‮ ‬كەڕەگەزنامەو‮ ‬ناسنامەكەی‮ ‬فسفۆربێت دەبوایە پارساڵ‮ ‬ڕەگەزنامەو ناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬فسفۆر بووایە بەڵام لەبەرجەنجاڵی‮ ‬هاووڵاتیان ماوەكەی‮ ‬درێژكرایەوە بۆ ئەمساڵ و‮ ‬پارساڵیش كارمان بەرگەزنامەو‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كۆن كرد بەڵام لەساڵی‮ ‬2013وەكار لەسەر‮ ‬ڕەگەزنامەو ناسنامەی‮ ‬فسفۆر دەكەین ومەسەلەی‮ ‬ڕۆتین و سستی‮ ‬لەكارو‮ ‬ڕاییكردنی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬هاووڵاتیان لەبەرێوەبەرایەتی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێر بوونی‮ ‬نییەو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەگلەیی‮ ‬لەجەنجاڵی‮ ‬سەر بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ڕەگەزنامە دەكات ئەوانیش بەدوو شەفت كار دەكەن تاهیچ كەس گلەیی‮ ‬نەكات‮ ‬،‮ ‬ڕۆژانە ژمارەیەك لەو هاووڵاتیانەی‮ ‬كەپاسەپۆرتیان وونكردووە‮ ‬یاخود پاسەپۆروتیان تێك چووە و تەڕ‮ ‬بووە سەردانیمان دەكەن ئێمەش لەڕێگەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژنامەیەوە بەهاووڵاتیای‮ ‬ڕادەگەیەنین كە گرنگی‮ ‬بەهەڵگرتنی‮ ‬پاسەپۆرتەكانیان بدەن و بیپارێزن و لەگیرفانیان هەڵینەگرن و لەشوێنكی‮ ‬دڵنیا هەڵیگرن چونكە لەكاتی‮ ‬تەڕبوون وتێكچوونی‮ ‬پاسەپورت كێشە بۆهاووڵاتیان دروستدەبێت لەوحاڵەتەدا ئەوكەسانە دەبێ سەردانی‮ ‬بەغدا بكەن و كێشەكە‮ ‬لەلای‮ ‬ئێمەچارە سەرناكرێت‮ ‬،‮ ‬بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬ساڵی‮ ‬1999‮ ‬هەركێشەیەك لەسەر پاسەپۆرت هەبێ،‮ ‬دەبێ ئەوكێشەیە‮ ‬یەك لایی‮ ‬بكرێتەوە لەبەغدا و‮ ‬ڕێكارە زەحمەت بوون،‮ ‬ئەوكەسانەی‮ ‬كەكێشەی‮ ‬تەڕبوون و تێكچوونی‮ ‬پاسەپۆرت و سوتان پێویستە سەرەتا داواكاریەك بۆ دادوەر بنووسن و‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬یەكێك لەنوسینگەكانی‮ ‬دەكەن و لەپێش لێكۆڵێنەوە دەكرێت ئینجا نووسراوەكان هەموو دروستدەكرێ و دادوەر بڕیاری‮ ‬لەهەولێر پێ دەدات ئینجا دادوەری‮ ‬لێكۆلینەوە نووسراوێك‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬دادگای‮ ‬كەتن لە كەڕادەی‮ ‬بەغدا دەكات‮ ‬ئەوكات لەبەغدا بریارێكی‮ ‬پێ دەردەچێت كەئەو كەسە پاسەپۆرتی‮ ‬دووبارە پێ بدرێت‮ ‬یاخود پێی‮ ‬نەدرێت‮ ‬،‮ ‬جا‮ ‬ئەو هەموولێپرسینەوە وا دەكات كە ماندووبونێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بوێت‮ ‬،‮ ‬بۆیە داوا لەهاوولاتیان دەكەین كەهەرچەندەی‮ ‬دەتوانی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لەپاسەپۆرتەكانیان بكەن‮. ‬
پێویست بوون‮ ‬
بەئامێری‮ ‬چاپ كردنی
دواتر عومەر بەرێوەبەرایەتی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێرمان پرسی‮ ‬ئایا ئامێرەكانی‮ ‬چاپكردنی‮ ‬پاسەپۆرت ماندوو نەبووەو پێویستی‮ ‬بەچاك كردنەوە نیە ؟‮ ‬
دووتاسێ خولمان لەشاری‮ ‬بەغدا كردووە و شارەزایی‮ ‬تەواومان پەیداكردووە‮ ‬وئەفسەرانمان شارەزاییان هەیە و‮ ‬بەرێك و پێكی‮ ‬كارلەسەرئەو‮ ‬ئامێرانە دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئەو ئامێرانە گرنگی‮ ‬پێدەدەن وخاوێنی‮ ‬ڕادەگرن‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئێمە ماوەی‮ ‬سێ ساڵە لەبەغدا هیچمان وەرنەگرتووە داوامان لەوەزیری‮ ‬ناوخۆ وەك هەر سێ بەرێوەبەرایەتی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێر و دهۆك و سلێمانی‮ ‬كردووە كە ئەو ئامێرانە كەڵكی‮ ‬كاركرنیان بەتەواوی‮ ‬نەماوە و پێویستە نوێ بكرێتەوە بەتایبەتی‮ ‬سكانەرەكان چونكە مامەڵەكان بەو سكانەرە‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بەغدا دەكەین بەجوانی‮ ‬دەرناچێت و هەندێ جار كارەكان‮ ‬ڕایی‮ ‬ناكرێن و داواكارین كەئامێری‮ ‬نوێمان بۆ دابینبكەن دیارە بەشارەزایی‮ ‬كارمەندان ئەفسەرانمان‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ كارەكانی‮ ‬پاسەپۆرت بەرەو پێشەوە دەڕوات و‮ ‬ڕۆتینی‮ ‬و‮ ‬ستی‮ ‬لەكارەكان نیەو لەناو‮ ‬بەرێوبەرایەتی‮ ‬پاسەپۆرت و لەفرۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر ئامێری‮ ‬پێشكەوتوو دابینكراوە وكێشەی‮ ‬ئەوتۆمان نییە شایانی‮ ‬باسكردن بێت،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو ئامێرە پێشكەوتووانە هیچ كەس ناوانێ بەپاسەپۆرتی‮ ‬ساختە گەشت بكات‮.‬
فسفۆر كردنی‮ ‬
ڕەگەزنامەو ناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬گرنگە‮ ‬
هەر سەبارەت بەراییكردنی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬و ئیش و كارەكانی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬دووی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬موقەدەمی‮ ‬ماف‮ ‬سابیر قادر‮ ‬محەمەد ئەمین ئەفسەری‮ ‬نوویسنگەی‮ ‬دوو پاسەپۆرت بۆخەبات وتی‮: ‬بۆئەوەی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬لەسەر بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬هەولێر نەمێنێ لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬1‮ /‬3‮ / ‬2012 كرا بەدوو بەشی‮ ‬تا مامەڵەی‮ ‬هاووڵاتیان زووتر‮ ‬ڕایی‮ ‬بكرێت و جەنجاڵی‮ ‬نەمێنی‮ ‬،‮ ‬دیارە نووسینگەی‮ ‬یەكی‮ ‬پاسەپۆرت بۆ ناو شاری‮ ‬هەولێركرابۆوە نوسینگەی‮ ‬دوو ش بۆ دەوروبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دانراوەو،‮ ‬لەو ماوەیەی‮ ‬كەئەو نووسینگەیە كراوە تەوە توانراوە‮ (‬42‮) ‬هەزار پاسەپۆرت تەواو بكرێت بۆ هاووڵاتیان‮ ‬،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو دوو مانگەی‮ ‬ئەمساڵیش تونراوە‮ (‬2700‮)‬پاسەپۆرت تەواو بكرێت و هیچ كێشەیەكی‮ ‬ئەو تۆمان بۆ دروستەنەبووە تەنها هاووڵاتیان لەماوەی‮ ‬ئەمساڵ دەتوانن ناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬و‮ ‬ڕەگەزنامە نوێ بكەنەوە بۆ‮ ‬ڕەگەزنامەو ناسنامەی‮ ‬فسفۆری‮ ‬كە ئەمە‮ ‬ڕێنماییە تازەیە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین‮ ‬كەمامەڵەی‮ ‬پاسەپۆرتیان هەیە بەر لەوەی‮ ‬سەردانی‮ ‬ئێمە بكەن‮ ‬پێویستە‮ ‬ڕەگەزنامەو‮ ‬ناسنامەكانیان كردبێتە فسفۆری‮ ‬چونكە‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬تازەیە و‮ ‬كاری‮ ‬لەسەردەكرێت‮ ‬،‮ ‬جگە لەوە پێویستە كارتی‮ ‬زانیاریشیان هەبێت‮. ‬
دواتر نەقیبی‮ ‬مافپەروەر ئیبتیهال عومەر عەلی‮ ‬ئەفسەری‮ ‬نووسینگەی‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬یەكی‮ ‬هەولێر بۆخەبات ووتی‮ : ‬بەهەوڵ و كوششی‮ ‬دڵسۆزان و خەمخۆرانی‮ ‬بەكردنەوەی‮ ‬نووسینگەكانی‮ ‬پاسەپۆرت‮ ‬ئەوجەنجاڵیەی‮ ‬هەبوو‮ ‬ڕووی‮ ‬لە نەمان كرد و ئێستا جەنجاڵی‮ ‬نەماوەو ئەوكەسانەی‮ ‬كەدێن و داوای‮ ‬پاسەپۆرت دەكەن دەتوانن لەماوەی‮ (‬25‮-‬30‮) ‬دەقیقە مامەڵەكانیان بۆتەواو بكرێت و پەنجەمۆر بكەن و دوای‮ (‬2‮-‬3‮) ‬ڕۆژپاسەپۆرتەكانیا وەربگرنەوە داواش لەو هاووڵاتیانە دەكەین كە پاسەپۆرتیان تەواوكرا لەجیاتی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕەوانە نەكەن بۆوەرگرتنەوەی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬وون بوون‮ ‬یاخود تێكچوونی‮ ‬پاسەپۆرتەكانیان نەدەن و پارێزگاری‮ ‬لێ بكەن لەبەرئەوەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬ئێمە خێرا بووە جەنجاڵی‮ ‬نەماوە و‮ ‬ڕۆژانە‮ (‬200‮-‬300‮)‬پاسەپۆرت تەواو دەكەین و‮ ‬ئاسانكاری‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ بكەین و لەكارەكانماندا هیچ جیاوازی‮ ‬لەنێوان هاووڵاتیاندا ناكەین و‮ ‬مامەڵەی‮ ‬هیچ كەسێكیش دواناكەوێت‮.

هەواڵی پەیوەندیدار