حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له چوارسەد پێشمه‌رگه بۆ خورماتوو داده‌مه‌زرێنێت

به‌هۆی خراپیی بارودۆخی ئه‌منیی شاری دووخورماتوو و دەوروبەری، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان 419پێشمه‌رگه بۆ شاری دووزخورماتوو داده‌مه‌زرێنێت. به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئه‌م پێشمه‌رگانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ن رۆڵێکی باشیان ده‌بێت له دابینکردنی ئارامی بۆ شاره‌که.
له‌وباره‌یه‌وه قایمقامی دووزخورماتوو "شه‌لال عه‌بدول" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاندوه : دوابه‌دوای ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستی و بارودۆخه ئه‌منییه خراپه‌ی له ماوه‌ی رابردوو شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو پێیدا تێپه‌ربوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له سنووره‌که سه‌ردانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێممان کرد و داوامان کرد ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌که دابمه‌زرێنن.
شه‌لال ئاماژه‌شی دا: خۆشبه‌خاته حکومه‌تی هه‌رێم پشتگیریی له داوکارییه‌که‌مانی کرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به فه‌رمانی وه‌زاری1809 بڕیاردرا به دامه‌زراندنی 419پێشمه‌رگه به‌پێی بڕیاری هێزه‌کانی حه‌فتا به‌ژماره 1088 له رێکەوتی 21/2/2013.
قایمقامی دووزخورماتوو گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه خه‌ڵکی سنووره‌که‌ن رۆڵێکی باشیان ده‌بێت له دابینکردنی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که.
لای خۆشییه‌وه به‌رپرسێکی پێشمه‌رگه له حه‌وزه‌ی حه‌مرین به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌و پێشمه‌رگانه که هه‌موویان کوردن و خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو و دەوروبەرین، پێشتر ناوه‌کانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رزکرایه‌وه و ئێستا فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌رچووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاش ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه یاساییه‌کان، ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌کرێن به‌مه‌به‌ستی راهێنان و خول بینین و دواتریش ره‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کرێنه‌وه و له‌سه‌ر هێزی حه‌فتا جێگیر ده‌کرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه داواشی له‌و که‌سانه کرد که ناوه‌کانیان گه‌ڕاوەته‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو واته تاوه‌کو 1/3، سه‌ردانی شوێنی مه‌به‌ست بکه‌ن بۆ رایی کردنی مامه‌ڵه‌کانیان.




