د.زوبێر ڕەسوڵ: پارتی کاری باشیکرد لەگەڵ گروپێکی گەورەی شیعە ڕێککەوت

ھەولێرـKDP.infoـ دکتۆرایەکی زانستە سیاسییەکان بۆ پێشھاتەکانی پڕۆسەی سیاسی لەعێڕاق دەڵێت، ئەم خولەی پەرلەمان لە عێڕاق تاڕادەیەک جیاوازترەو بە فۆڕمێکی نوێووە، حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانییە، سێ لایەن بەرپرسیارن و دەڵێن مل دەدەینە بەر بەرپرسیاریەتییەکان، ئەگەری نزیکە فەتحیش لەگەڵیان رێککەوێت بۆ کوردیش واباشترەو گروپێکی گەورەی شیعی لەگەڵدابێت.
لە ئەگەری ھەر پێشھاتێک لە پڕۆسەی سیاسی عێڕاق، د. زوبێر ڕەسووڵ، دکتۆرای زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە ھەرێمییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە پڕۆسەی سیاسی ئەم خولە نوێیە جیاوازییەک ھەیە لە چاو جارەکانیتر و ھەوڵێکی چڕ ھەیە بۆ ئەوەی حکوومەتێکی زۆرینە پێکبھێنرێت، حکوومەتی زۆرینە مەبەست لەوەنییە تەنیا شیعەکان بن، زۆرینەی نیشتیمانی پێدەڵێن واتا لە کورد و شیعە و سوننە پێکبێت، کە سەدریش سەرکردایەتی ئەم بەرەیە دەکات، پێداگرە لەوەی کە حکوومەتێکی وا پێکبھێنرێت، لەم قۆناغە گوشاری زۆر لەسەر موقتەدایە، بەتایبەت ئێرانییەکان کە تا ئێستاش ھەر لەعێڕاقن، ئەمڕۆ باسدەکرا کە '' ئیسماعیل قائانی'' فەرماندەی ھێزی قودسی ئێرانی، شوێنگرەوەی قاسم سولێمانی، لەبەغدایە و ھەوڵدەدات کە لیستەکانیتری شیعە جێگایان بکرێتەوە لە نێو حکوومەتی نوێ، لەم پێشھاتە نوێیانەی کە ھەیە ئەگەر ھەیە فەتح ـیش بێتە نێو حکوومەتەوە، چونکە سەردانی لە کوردستانیان کرد، وەک ھەواڵی راستەوڕاست نازانین تەنیا پێشبینییەکە، باس لەوەدەکرێت عامڕی لەبەر ئەم ھۆکارە ھاتۆتە کوردستان، کە حەیدەر عەبادی ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام تا ئێستا ئەوەی ھەیە لەبەردەم حکوومەتێکی نوێ داین وەک ئەوانیتر نابێت.
ڕەسوڵ، گوتیشی: ''ئەگەر گوشارەکان نەیانتوانی ھەڵوێستی موقتەدا بگۆڕن لەسەر حکوومەتەکەی، حکوومەتێک دەبێت لە ژێر ھەژموونی ئەم لایەنانە دەبێت بەتایبەتی موقتەدا سەرکردایەتی ئەم حکوومەتە دەکات، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی حکوومەتن ئۆپۆزسیۆنێکی بەھێزتر ھەیە وەک جارانیتر نییە بۆنموونە نەوەی نوێ و سەربەخۆکان و بەشێک لە تشرینیەکان ئەمانە دەبن بە ئۆپۆزسیۆن لە نێو پەرلەمان حکوومەتێکی ئاسان نابێت، بۆی ھەیە لەکارووباری جێبەجێکردن باشتربێت دیارن ئەمانەی حکوومەت پێکدەھێنن، لە خولەکانیتر دیار نەبوو حکوومەتی تەوافوقی بوو فەشەلەکەی تێدابزردەبوو بەڵام ئێستا دیارە ئەگەر فەشەل بێنن سێ لیستن و فەتحیش بێت ئەبێت بەچوار، ئێستا عێڕاق لەبەردەم حکوومەتێکی نیمچە تەوافوقین و حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی پێکدێت و لەقۆناغێکین فۆڕمێکی نوێیی حکوومەت تاقیدەکەینەوە، بەنیسبەت کورد، باشە دوولیستی شیعەکان ھەیە ناچاری لەگەڵ یەکیان دابی، ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردی ھەردەبوو بیکات، چونکە بەرەکەیتر لە ئێمە زۆر نزیک نەبوون بەتایبەت گوشاری زۆرییان لەسەر ھەرێمی کوردستان کرد لەم ماوەیە کورد پێویستە لەنێو لیستێکی بەھێزدابێت کە بەرگری لە کوردبکات، لیستێک کە ئێستا ٢٠٠ئەندام پەرلەمانە، ئەگەر سەیری دووخولەکانی پێشتر بکەین کورد زۆر کێشەی ھەبوو لە نێو پەرلەمان ھەر بڕیارێک ھەبوایە بەبێ کورد تێیان دەپەڕاند ھەموویان دژ بوون ھەتا ھەندێکجار کوردەکانی خۆشمان ھەندێکیان پشتگیرییان نەدەکرد لەبەر ململانێیی ناوخۆیی ئێستا ھاوپەیمانییەکی بەھێز ھەیە ٢٠٠ئەندامە ئەگەر عامری بێت زیاتریش دەبێت.''
زیاتر، گووتی: ''کورد ھەمیشە پێویستە لەکوتلەیەکی شیعەکان نزیکبێت ھیچ نەبێ بۆئەوەی کێشەی بۆ درووست نەکەن و گرووپێکی گەورە لە پشتیبێ بۆئەوەی پڕۆژە بڕیارەکانت ڕێیی لێنەگیرێت، تایبەت لە بابەتی بودجە و مافە داراییەکانی ھەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان و زەروورە تایبەت لەگەڵ سەدرییەکان لە دانیشتنەکان باسکرابێت لەلایەن لایەنی کوردییەوە مەبەستم پارتی دیموکراتی کوردستانە.
تایبەت ئەم کوتلانەیتر، وەک قەیس غەز علی و نووری مالیکی ئەمانە زۆر زەخت لە حکوومەت دەکەن ئەم جوڵانەو تەقینەوانە لەوانەیە بەردەوامبێت تاماوەیەک دڵنیاش نیم ئایا ئەم حکوومەتە نوێیە چوار ساڵ دەخایەنێت یان نا ئەمە ئەگەرێکیترە و سەرەتایەکی نوێیە.''
ئەم خولەنوێیە لە ئاست داواکاری خەڵکی عێڕاق دەبێ یانا، ئەو دکتۆرایەی زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە ھەرێمییەکان دەڵێت: '' ئایا لەئاستی ئەو داواکارییانەی خەڵکە یان نا، ئەمە دەتوانین بڵێین نەخێر، ئەوکاتە نزیکەی ٦٠٠کەس کوژران، داوایان کرد ئەم سەرکردایەتیانەی ئێستا ھەن بگۆڕدرێن، بەجددی نەوەک ئەو حکوومەتە ھیچ حکوومەتێکیتر لە عێڕاق ناتوانێ لە ئاست داواکاری خەڵکی بێت، چونکە نسبەی بەشداریکردنی خەڵکی نزیکەی سەدا ٤٠بوو، پڕۆسەی سیاسی زۆر دابەزیوە و کەواتە ناڕەزایی ھەیە لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن، ئێستا سەرۆکی پەرلەمان ھەمان ئەوەی ڕابردووەو بۆی ھەیە سەرۆیەتیەکانیتریش ھەمان کەس بن بۆبموونەیە ئەمە ئەوەی من ئاگاداربم کورد ڕازینەبووە عەبادی بۆ سەرۆکی وەزیران دابنرێت دووبارە بۆی ھەیە ھەر کازمی بێت واتا شتێک نەگۆڕدرا وەک دەستەی سەرۆکایەتییەکان تەنیا گۆڕانەکە ئەوەیە ئەوانەی سەرکردایەتی حکوومەت دەکەن بۆچوونیان بگۆڕدرێت، بەڵام لە ئاست چاوەڕوانی خەڵک نییە چونکە عێڕاق کێشەی زۆرە و ھەرگیز کێشەی لێنابڕێت چونکە کوتلە و نەتەوەی جیاجیای تێدایە و وەک ئەوەی کورد قسەیەکی پێشینانی ھەیە دەڵێت، ''سەری چەند بەرانان لە مەنجەڵێکدا ناکوڵێ'' بۆیە کێشەی عێڕاق بەردەوامە، لە خۆپێشاندانەکان تایبەت تشرینییەکان و خەڵک داوای دەکرد گەندەڵەکان بدرێنە دادگا، بەڵام کەس نەدرایە دادگا چەند کەس بدرێتە دادگا، مەگەر ھەموو عێڕاق بدرێنە دادگا، بەس ئەم حکوومەتەی ئێستا تا ئێستا کە ھاتووە باشترە لەو فۆڕمانەی پێشتر ھەموو شەریک بوون و کەس نەیدەزانی فەشەل بەبەر کێ دەکەوێت، ئێستا سێ لایەن ھاتووە دەڵێن مل دەدەینە بەر بەرپرسیاریەتیەکان و ئەوە فەتحیش دەیەوێت بێتە نێوانیان.''
ھەروەھا، موقتەدا لەسەرەتاوە کە دەڵێت حکوومەتی زۆرینە پێکدەھێنم، دەرگاشی دانەخستوە ئەوەی بچێتە نێو حکوومەتەکەیانەوە، موقتەدا تەنیا دەیەوێت مالکی بخاتە دەرەوەی پڕۆسەی سیاسی واتا ئەم دەرگایە بۆ مالکی کراوەنییە تەنیا بۆ ئەوانیتر کراوەیە، موقتەدا دەیەوێت ئەوانەی مەیلی ئێرانیشیان ھەیە ھەندێکیان لەنێو حکوومەتەکەی بێت، ئەویش دژی ئێران نیە تەنیا دەیەوێت بڕیاردەرخۆی بێت، تەنیا دەیەوێت ھەم ئێران ڕازیبکات ھەم خۆشی خاوەن بڕیار بێت، ئێرانیەکانیش دژی موقتەدا نین.''
فایزە کۆیی




