٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى پرۆسه‌ى سیاسى تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لفەتح كرد.

له‌ دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌ردەم پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عیراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى پرۆسه‌ و سه‌قامگیریى سیاسى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ گفتوگۆ كرده‌وه‌ و هیوایان خواست لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش لایه‌ن و پێكهاته‌ عیراقییه‌كان كۆ بكاته‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار