سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێز ئه‌لمالكى ده‌كات

به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى
ئه‌میندارى گشتیى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى
سڵاو و ڕێز..
به گه‌رمى پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ژده‌هه‌مین كۆنگره‌ى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى له به‌ڕێزتان و ته‌واوى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزب ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووباره جه‌خت له هاریكارى و تێگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى عیراق ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ وڵات.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/16




