گرنگیی پرۆژه‌ى بچووک له پێشخستنى که‌رتى ئابووریدا
__2022_01_16_h19m2s54__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- شاره‌زایه‌کى ئابوورى ده‌ڵێت، بوونى پرۆژه‌ى بچووک و مامناوه‌ندى له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ئابووریدا، ده‌رفه‌ت و هه‌لێکى گرنگه بۆ پێشخستنى ئابوورى، چونکه ئه‌م جۆره پرۆژەیە له لایه‌ک پێوستی به سه‌رمایه‌کى که‌متر هەیە و خاوه‌نکار هه‌ست به دڵنیاییى زیاتر ده‌کات له کاره‌که‌یدا، له لایه‌کى دیکەوە، به‌راورد به پرۆژه گه‌وره‌کان به کاتێکى که‌متر ده‌توانێت به‌رهه‌م بدات.
د. خالد حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "له زۆربه‌ى وڵاته پێشکه‌تووه‌کان، ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ئابوورییه‌کى سه‌رکه‌وتوون، گرنگییه‌کى زۆر به پرۆژه بچووک ده‌ده‌ن، ده‌توانین بڵێین کردوویانه به بڕبڕه‌ى پشتى ئابوورییه‌که‌یان و له زۆربه‌ى وڵاتان له چواچێوه‌ى (دایه‌نگه) لێره‌دا ته‌واوى پرۆژه بچووکه‌کان کۆ ده‌کرێته‌وه و سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى ده‌کرێن تا ده‌که‌ونه سه‌ر پێى خۆیان و تواناى به‌رهه‌میان ده‌بێت، لە لاله‌یه‌کى دیکه‌وه، گرنگیى ئه‌م جۆره پرۆژانه له‌وه‌دایه کە سه‌رمایه‌ى به‌گه‌ڕخراو تێیاندا که‌مه و به‌راورد به پرۆژه گه‌وره‌کان زووتر به‌رهه‌م ده‌دات و خاوه‌نکاریش هه‌ست به دڵنیایى زیاتر ده‌کات له ڕێژه‌ى سه‌رکه‌وتنى کاره‌که‌ى".
گوتیشى: "گرنگییه‌کى دیکه‌ى پرۆژه‌ی بچووک و مامناوه‌ند که ده‌بێت باس بکرێت، ئه‌وه‌یه کە ئێمه بینمان له سه‌روبه‌ندى قەیرانى دارایى و بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنادا زۆربه‌ى کارگه گه‌وره‌کان ڕووبه‌ڕووى داخستن و مایه‌پووچی بوون، ته‌نها پرۆژه بچووکه‌کان نه‌بێت که توانییان درێژه به مانه‌وەی خۆیان بده‌ن و له ڕووى ئابوورییه‌وه قازانج تۆمار بکه‌ن، بۆیه له زۆر وڵات گرنگیى پرۆژه‌ى بچووک هیچى که‌متر نییه له پرۆژه‌ى گه‌وره".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به هه‌رێمى کوردستان پێوسته ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابووریى هه‌رێم گرنگیى ته‌واو به‌م بابه‌ته بدات، ئێمه ئه‌زموونێکى باشمان هه‌یه له‌و ڕووەوە، به نموونه ئه‌و کاته‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تییەوە قه‌رزى بچووک ده‌درا به گه‌نجان، ده‌یان که‌س بوونه خاوه‌نی کار و سه‌رمایه‌ى خۆیان، له‌وه زیاتر، چه‌ندین که‌سیش وه‌ک ده‌رفه‌تى هه‌لى کار له‌م پرۆژانه جێگایان کرایه‌وه، بۆیه پێویسته و کاتى ئه‌وه‌یه ئه‌م بابه‌ته له سیاسه‌تى گشتیی ده‌وڵەت و ئابووریدا ئاوڕى جددیى لێ بدرێته‌وه".
ئه‌رسەلان ئه‌حمه‌د




