سیرینى بۆ KDP: نزیكه‌ى 30 كه‌س سیڤیى خۆیان بۆ سه‌رۆككۆمار پێشکەش کردووە

بەغدا-KDP.info- ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 30 كه‌س سیڤیى خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار پێشکەش بە پەرلەمان کردووە و، دواى ته‌واوكردنى رێكاره‌كانیش پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت بۆ رۆژى به‌رێوه‌چوونى دانیشتنى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى عێراق.
د. سیروان سیرینى، تایبەت به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند، نزیكه‌ى 30 كه‌س سیڤیی خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه، دواى گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كان كه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى شاره‌زا كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، دواتر بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نه‌زاهه ڕه‌وانه ده‌كرێت، ئینجا دواتر بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌رز ده‌كر‌ێته‌وه و، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانیش رۆژى دانیشتنى داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار دیارى ده‌كات.
ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى، به‌پێى یاساى ژماره (8)ی ساڵى 2012، له رۆژى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان تاوه‌كو (یه‌ك) مانگ ده‌بێت دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پۆستى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه بچێت و، سه‌رۆكێكى نوێ بۆ عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
سیرینى باسى له بڕیارى دادگا بۆ راگرتنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى كاتى كرد و گوتى: "ئه‌و بڕیاره زۆر ئاساییه و گرفتێكى گه‌وره نییه، باوه‌ڕمان به دیموكراسیه‌ت و دادگا هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ى، بۆیه بڕوا ناكه‌م كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه هه‌بێت و پێم وایه له هه‌فته‌ى داهاتوو بابه‌تى دادگا یه‌كلا ده‌بێته‌وه ئینجا 8-2 دوا واده ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى عێراق".
نەشوان بەرزنجی




