٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاتوچۆی نێوان ھەرێم و ئێران ئاسایی دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ئاشکرای کرد، بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشیی نوێی کۆرۆنا، ئێران بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ رێکارەکانی ھاتوچۆی توند کردبوو، بەڵام لەم ھەفتەیەدا وادەکە کۆتایی دێت و ئەگەر بڕیاری دیکە نەدرێت، ھاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

 عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەزارەتی تەندروستیی ئێران ماوەیەک لەمەوبەر بڕیارێکی دەرکرد، کە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ھاتوچۆکردن لە نێوان ھەرێم و ئێران رێکارەکان توند دەبن و تەنھا بۆ ھەندێک حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت وەکو نەخۆشی و ھەندێک حاڵەتی دیکە بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشیی نوێی کۆرۆنا، بەڵام ئەم ھەفتەیە ماوەکە کۆتایی دێت و ھاتوچۆکردن ئاساییی دەبێتەوە، ئەگەر ھیچ بڕیاری دیکەی نوێ نەدرێت.

ئاکرەیی گوتیشی، بازرگانیکردن لە نێوان ھەرێم و ئێران بەردەوامە و رانەگیراوە و لە ئاستێکی باشدایە، بڕیاریشە شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ئورمیە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو لا باشتر بکرێت.

دەشڵێ، ھەرێم و ئێران گرنگیی زۆر بە پەیوەندییەکانیان دەدەن، بە تایبەت لە بواری بازرگانی و بەردەوامیش ھەوڵ دەدرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار