سبەی دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە دەدات

بەغدا -KDP.info- ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بەھۆی پشووەوە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی بۆ سبەی دواخست و سبەی بڕیاری کۆتاییی لێ دەدات .
ئیسماعیل سایەمیر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دادگای فیدراڵی بڕیاری دابوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان پەسەند بکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی پشوو بوو بەیاننامەیەکیان دەرکرد و دوایان خست بۆ سبەی دووشەممە.
ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: ''دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە سبەی ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی فەرمی پەسەند بکات و ڕایبگەیەنێت، چونکە کاتەکەی درنگ بووە و ھیچ کاتێکیان لەبەردەمدا نەماوە، بۆیە سبەی بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت و ئەنجامەکان دەبنە فەرمی.''
بڵند ئیبراھیم




