سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا كۆبووه‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/12/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لویجى دى مایۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا و شاندێكى دیپلۆماسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز باڵیۆزى ئیتالیا له عیراق و كونسولیان له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عیراق كرد و جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئیتالیا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعش و میوانپه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى بانگهێشتى ڕۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئیتالیا، هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووى ئابوورى و كولتوورییه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچێرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئیتالیا به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح و ساڵى تازه‌وه، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ئیتالیا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و هاریكاریى مرۆییى ئیتالیا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانیان، دۆخ و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




