٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''ڕێکخراوی کۆچ ھەزار پڕۆژە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچەوە ھەزار پڕۆژە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و وەزیری بازرگانی و پیشەسازییش دەڵێت، لەو ژمارەیە ١١٨ پڕۆژە بەر ھەرێمی کوردستان کەوتووە.

کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بەشدار بووین لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوێکی کۆچی نێودەوڵەتی کە بڕیارە ھەزار پڕۆژە جێبەجێ بکات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، پشکی ھەرێم ١١٨ پڕۆژەیە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراوە، لە ھەولێر ٤٣ و پارێزگای سلێمانی ٣٦ و پارێزگای دھۆکیش ٣٩ پڕۆژەی بەر کەوتووە.''

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی: "لە تێکڕای ئەو پڕۆژانە ٥٤١ کەس سوودمەند بوونە، داوای بەردەوامی و پاڵپشتیی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیمان کردووە، بەتایبەتی سەردانی سەرۆکی ڕێکخراوەکە بۆ وەزارەتی بازرگانی گرینگە تا لە نزیکەوە ئاگادار و پاڵپشتی پڕۆژەکان بێت.''

کەمال موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "داوای پڕۆژەی زیاترمان کردووە بۆ ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی داھاتوودا، پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرن و لەلایەن گەنجانەوە پێشکەش کراون و کاریگەرییان دەبێت لەسەر بێکاری، چونکە دیارە لە ھەرێمی کوردستانیش کێشەی بێکاری ھەیە و پێویستی بە دەرفەتی کارە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار