سەرۆكی دەستە: 804 کەیسی گەندەڵی لە هەردوو قۆناغی هەواڵدەری و سزاییدان

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، بەشێک لەو کەیسانەی گەندەڵی کە دەستەی دەستپاکی خۆی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکات، ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەوەی کە بخرێنە بەردەم دادوەرانی دەستپاکی و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، د. ئەنوەر ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، بەنیسبەت داوا سزاییەکانی ئەمساڵەوە گوتی: ''ئەمساڵ 445 داوای سزایی تۆمار کراوە کە ئەوە ژمارەیەکی زۆرترە لەچاو ساڵانی تر و لەگەڵ مدەوەری ساڵانی ڕابردوو 560 داوای سزایی ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە و بە داوا سزایی و لێکۆڵینەوەکانەوە کە ئەویان 245 و ئەوی دیکەیان 560، ئێستا 804 کەیسی گەندەڵی لە هەردوو قۆناغی هەواڵدەری و سزاییدا لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.''
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گوتیشی: ''کۆی ئەو کەیسانەی ئەمساڵ لە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی سلێمانی و دهۆک و هەولێری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان چووەتە قۆناغی دادگاییکردنەوە 136 کەسی سزایی بووە''.
د. ئەنوەر ئەحمەد سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ئەمساڵی فەرمانگەی یاساییش گوتی: ''ئەمساڵ 94 داوای سزایی لە هەموو دادگاکانی هەرێمی کوردستان حەسم بووە و ئێستا 123 کەیس لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دادگاییکردندان.''




