هۆڵەندا سه‌رقاڵى بره‌ودانه به که‌رتى کشتوکاڵى هه‌رێم

هەولێر -KDP.info- هۆڵەندا وه‌ک دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتى جیهان له ڕووى کشتوکاڵییه‌وه، سه‌رقاڵى بره‌ودانه به که‌رتى کشتوکاڵ له هه‌رێمى کوردستان و ئێستا ده‌ستى بە هه‌نگاوه کردارییه‌کانی کردووه.
که‌ریم سلێمان، بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌به‌رهێنان لە به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کاندا یه‌کێکه له ڕێگه پێشکه‌وتووه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى هه‌ر ده‌وڵەتێک و له کابینه‌ى نۆیه‌مدا گرنگییه‌کى باش به‌م بواره دراوه، بۆ نموونه، هۆڵەندا ئێستا له ڕێگه‌ى چه‌ندین تیمى ڕاوێژکارییەوە به هه‌ماهه‌نگىی تیمى ڕاوێژکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان سه‌رقاڵى به‌ره‌و پێشبردنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵییە له ڕووى چۆنایه‌تى و چه‌ندایه‌تییەوە و، به‌فعلى ئه‌م تیمانه سه‌ردانى ناوچه جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه و ته‌واوى ئه‌و گرفتانه‌ى که له‌مپه‌رن له بنیاتنانى ژێرخانى کشتوکاڵیى ئێمه‌دا ده‌ستنیشانیان کردوون و میکانزمى گونجاویان بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنیان خستووەتە ڕوو".
گوتیشى: "بابه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى که‌رتى کشتوکاڵ ڕه‌هه‌ندێکى نێوده‌وڵەتیشى هه‌یه، به‌وه‌ى ئێمه چۆن بتوانین ئه‌زموونى وڵاتانى پێشکه‌تووى بواره‌که بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم به‌جددى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م باته له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر هێڵە و، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هۆڵەندا وه‌ک دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتى کشتوکاڵى له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه بۆ ئەوەی بره‌و به که‌رتى کشتوکاڵى کوردستان بدات".
بریکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ زانیاریی زیاتری دا و گوتى: "ئێستا هۆڵەندا زیاتر له بابه‌تى خۆراک، ئاژه‌ڵدارى، خانووى پلاستیکى، وه‌به‌ره‌هێنانى کشتوکاڵى و گۆڕینى هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کان بۆ سه‌رچاوه‌ى دیکه‌ى خۆراکى و بابه‌تى له قوتوونان و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى وڵاته‌که بۆ کوردستان ڕۆڵ ده‌بینێت".
ئەرسه‌لان ئه‌حمه‌د




