٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەر وەبەرھێنەرێك پابەندی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان نەبێت سزا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی له‌ دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان گوتی، ھەر وەبەرھێنەرێك دوای مۆڵەتدان بە پڕۆژە لەماوەی ٦٠ رۆژدا جێبەجێی نەكات یاخود كە دەستی پێكرد لە وادەی خۆیدا بێ ھۆكار تەواوی نەكات، لێی وەردەگیرێتەوە و سزاش دەدرێت.

موخلیس سەلیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ھەر وەبەرھێنەرێك دوای ئەوەی مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژەی پێدەدرێت، گەر لە ماوەی ٦٠ رۆژدا دەستبەكار نەبێت و ھیچ رێگری و كێشەی یاسایی نەبێت، لێی وەردەگیرێتەوە و سزاش دەدرێت بە ١%ی تێچووی پڕۆژەكە  و ئەگەر دەستی پێكردبێت و لە وادەی خۆیدا جێبەجێی نەكردبێت، كە ھیچ ھۆكارێك نەبێت، بە ھەمان شێوە سزا دەدرێت و پڕۆژەكەی لێ وەردەگیرێتەوە.

سەلیم گوتیشی، ئەمساڵیش كۆمەڵێك پڕۆژە لە وەبەرھێنەرەكان وەرگیراونەتەوە و لە ماوەی ڕابردووشەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١٤٠پڕۆژە لە وەبەرھێنەران وەرگیراونەتەوە و ھەڵوەشاونەتەوە.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، ئەو پڕۆژانەش جارێكی دیكە وەكو دەرفەتی وەبەرھێنان ڕاگەیەندراون، بۆ ئەوەی وەبەرھێنەری دیكە ئەنجامیان بدەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار