ساڵى ڕابردوو به سه‌دان ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکوومه‌ت

هەولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى باجی هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، ساڵى ڕابردوو زیاتر له 150 کۆمپانیا له ئه‌نجامى نه‌دانى باج به حکوومه‌ت دراونه‌ته دادگا و، ده‌شڵێت، له ئه‌نجامى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى بۆ باج گیراونه‌ته به‌ر، توانراوه به سه‌دان ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حکوومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه.
که‌مال ته‌یب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى باجی هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و پرۆسه‌ى یاسای چاکسازى دەستمان کرد به ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته‌کانى باج، بۆ ئه‌مه له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ده‌ست کرا به کۆکردنه‌وه‌ى باج له ته‌واوى کۆمپانیاکان که نزیک به هه‌زار کۆمپانیا تۆمار کراون، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت داهاتى ڕاسته‌قینه‌ى کۆمپانیاکان چه‌نده، تاوه‌کوو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و بڕه باجه‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى هه‌ر کۆمپانیایه‌ک، لێی وه‌ربگیرێت".
گوتیشى: "ئێستا له به‌شێکى زۆرى سێکته‌ره بازرگانییه‌کان باج وه‌رده‌گرین، به‌تایبه‌تى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان و که‌رته گه‌شتیارییه‌کان و چێشتخانه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ى که له سه‌روو چوار ئه‌ستێره‌وەن، له سه‌پاندن و وه‌رگرتنى باجه‌کان چاوپۆشى له هیچ و که‌س و لایه‌نێک نه‌کراوه، وەک ئه‌وه‌ى که‌سانێک به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌واڵى چه‌واشه‌کارانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه".
به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى باج زانیاری زیاترى دا و گوتى: "ته‌نها له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا له ئه‌نجامى جێبه‌جێکرنى یاسا و ڕێنماییه کارپێکراوه‌کانى باج توانراوه سه‌دان ملیار دینار بۆ حکوومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له کاتى خۆیدا دابه‌ش بکرێت".
ده‌شڵێت: "له کۆتاییى ساڵدا ئامارى کار و چالاکییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نین که به‌دڵنیایییەوە ئامانجى دڵخۆشکه‌ر هه‌یه له‌و ڕووەوه".
ئه‌رسەلان ئه‌حمه‌د




