٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆک ژمارەیەک پڕۆژەی کەرتی تەندروستیی خستە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆک بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی کەرتی تەندروستیی خستە بواری جێبەجێکردن کە کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستیی پارێزگاکە دەبێت.

مللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بڕی 459 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای دهۆک خەرج کرد و لە سبەی بەدواوە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت."

مللەت عسمەت ئاماژە ی بۆ ئەوەش کرد: "بە ئەو پارەیەی ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی دراوە، کەلوپەل و پێداویستیی تەندروستی بۆ نەخۆشخانە و یەکە تەندروستییەکان دابین دەکرێت، ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر پڕکردنەوەی ئەو پێداویستییانەی کەرتەکە پێویستی پێیەتی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار