٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانیی گه‌یانده‌ به‌رپرسانی باڵای ئیماڕات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک  مه‌سعود  بارزانی، سەردانی کونسوڵخانه‌ی ئیماراتی لە هەولێر کرد و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كونسوڵی گشتیی ئیماڕات پێشوازیى لێكرا.

لە دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، له‌ ڕێگه‌ی كونسوڵی گشتیی ئیماراته‌وه‌، په‌یامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانیی ئاڕاسته‌ی سه‌رکردایەتی و گەلی ئیماڕات كرد بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی ئیماڕات و تێپه‌ڕبوونی ٥٠ ساڵ به‌سه‌ر سه‌ریه‌خۆیی ئیماڕاته‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا هەردوولا جەختییان لەسه‌ر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ئیماڕات لە سەرجەم بوارەکاندا كرده‌وه‌.

-

-

هەواڵی پەیوەندیدار