٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن، تاووتوێ کرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار