٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ستانداردی جیھانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ژینگەی ھەولێر ڕایگەیاند، لە ئێستادا رێژەی سەوزایی لە ھەولێر گەیشتووەتە ١٥% و پلان دانراوە بۆ ئەوەی بۆ ٢٥% زیاد بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەڵمەتێکی فراوان بۆ سەوزکردنی ھەولێر دەست پێکراوە و پێویستە ھەر پڕۆژەیەک ئەنجام بدرێت، ٢٥%ی سەوزایی بێت.

فەلاح مەولوود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای ھەولێر گەیشتووەتە ١٥%، بەڵام ئێمە خواستمان زیاترە و دەمانەوێ بیگەیەنین بە ستانداردی جیھانی، کە  ٢٥ لە سەدە، بۆیە ئێستا بڕیار دراوە ھەر پڕۆژەیەک ئەنجام بدرێت، پێویستە رێژەی سەوزایی لە ٢٥% کەمتر نەبێت و بڕیارە شارەوانییەکانیش لە ھەر کوێیەک سەوزایی کەم بێت، کاری بۆ بکەن و رێژەی سەوزایی زیاد بکرێت."

مەولوود ڕوونیشی کردەوە، باخچەی قوتابخانەکانیش نۆژەن دەکرێنەوە و سەوزایی زیاد دەکرێت، هەروەها باخچەی نەخۆشخانەکانیش نۆژەن کراونەتەوە و سەوزاییشیان بۆ زیاد کراوە.

بەڕێوەبەری ژینگەی ھەولێر گوتیشی: "ھەڵمەتێکمان دەست پێکردووە و ھەر شوێنێک سەوزایی کەم بێت، زیادی دەکەین، ئەو پڕۆژانەی پێشتریش کراون و سەوزاییان کەم بووە، لە شوێنی دیکە قەرەبوویان دەکەینەوە و سەوزایی زیاد دەکەین، بۆیە کاری جیددی دەکەین تاوەکو رێژەی سەوزایی دەگاتە ٢٥%، چونکە ئەوە خواستی ئێمەیە و کاری زۆر باشیشمان بۆ کردووە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار