٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوكاری بە ١٦ هەزار ئازیز دەبەخشێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە پشتیوانیی مانگی سووری ئیماراتی و خێرۆمەندانی كوردستان، ھاوكاری بە ١٦ هەزار ئازیز دەبەخشێت، بەرپرسی دەزگاكەش دەڵێت، ھاوكارییەكەی ئێستا ١٠ھەزار و  ٧٥٨ كەس تێیدا سوودمەند بوون، بڕی كۆی هاوكارییەكەش بریتییە لە ٦ملیۆن و ٢٦٧ھەزار دۆلار.

ئەمڕۆ ١٥ـی١١ـی٢٠٢١ لە كۆنفڕاسێكی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی ئیمارات، مووسا ئەحمەد، بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لە پڕۆژەی ئازیزان كرد، كە چەند ئازیز بەشدارن و چەند ھاوكارییان پێشكەش كراوە بە ھاوكاریی مانگی سووری ئیماڕاتی و خێرۆمەندانی كوردستان و ڕایگەیاند: "خۆشحالین كە بەردەوامی دەدەین بە پڕۆژەی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە یەكێك بووە لە پڕۆژە نمونەییەكان بە پشتیوانیی مانگی سووری ئیماراتی و خیرومەندانی كوردستان، كە لە ٢٠١١ـوە ئەم پڕۆژەیە بەردەوامی ھەیە و ئەمساڵیش زیاتر لە ١٦ھەزار ئازیز تێیدا سوودمەند دەبن لە ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و بەشێكی بچووكیش لە ئاوارە و پەنابەران و پارێزگایەكانی وەك مووسڵ، دیالە و كەركووك سوودمەند دەبن لەم پڕۆژەیەدا".

بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتیشی: ''ئەم بەشەی كە ئێستا دابەش دەكرێت، زیاتر لە ١٠ھەزار و ٧٥٨ ئازیز تێیدا سوودمەند دەبن كە بڕی پێشكەشكراوی ئەو دیارییەی كە دەدرێت بەم ئازیز و خۆشەویستانە، بریتییە لە ٦ملیۆن و ٢٦٧ ھەزار دۆلار، كە ئەمە تایبەتە بە هاوكاریكردنی ئەمساڵی ئەو ئازیزانە".

مووسا ئەحمەد، ھەروەھا ئاژەی بەوە دا، كە ھەر لەمساڵدا و ئەو دوو ساڵەی كە كۆررۆنا ھات و ھەروەھا نەتوانینی بەڕێكردنی ھاوكارییەكان لە ڕێگای بانكەكانەوە، ئەویشیان زیاتر لە ١١ملیۆن و ١٢ھەزار دۆلار پێشكەش بە ١١ھەزارو ١٢٢ئازیز كرا، ئەمەشیان وەجبەی ساڵانی تر بوو كە ھەر لەمساڵدا پێشكەش كراوە، ئەمساڵیش تەنیا ئەو ھاوكارییانەی كە لە ڕێگای مانگی سووری ئیماراتییەوە پێشكەش بە ئازیزان كراوە، زیاتر لە ١٧ملیۆن و ٢٨٠ھەزار دۆلار بووە.

ئەحمەد گوتیشی، جێگای خۆیەتی ئاماژە بەوە بدەین كە سەرەتای دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیە كە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی كاك مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەم پڕۆژەیە دەستی پێكردووە و دووپات لەوەكراوەتەوە كە لە ھەموو ڕوویەكەوە بەتایبەتی لە ڕووی پەروەردەوە، گرنگیی تایبەت بەو ئازیزانە بدەین، بۆیە ھەمیشە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەوڵی داوە لە ھەموو كەیسەكانی خۆیدا بابەتی پەروەردەیی، بابەتی سەرەكی بێت و گرنگی بە لایەنی پەروەردەیی ئەو ئازیزانە بدا، یەكێك لە مەرجەكانیشمان ئەوەیە كە ھەموو ئەو خۆشەویستانەی كە بەشدارن لەم پڕۆژەیە، دەبێت بخوێنن و لە خوێندنی خۆیان بەردەوام بن، كە ئەمە ھەنگاوێكی زۆر باش بووە.

دەشڵێ: "هەموو توانای خۆمان دەخەینە كار تا بتوانین نەك تەنھا لەسەر ئاستی مانگی سووری ئیماراتی و سەرمایەدارانی كوردستان، بەڵكوو لایەنەكانی تر و وڵاتانی دیكە بێنینە سەر خەت  بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە درێژەی پێبدەین و خزمەتگوزارییەكانی زیاتر بكەین، هەروەها بەشە پەروەردەییەكان زیاتر گرنگییان پێ بدەین و ئەمە ئامانجی دەزگاكەمان دەبێیت بە پشتیوانیی خوای گەورە و  خێرۆمەندان و دۆستانی دەزگاكە، بە تایبەتی مانگی سووری ئیماراتی كە ڕۆڵێكی بەرچاوی ھەبووە لە درێژەدان بەو پڕۆژەیەی ئێمە و، بەردەوامیش دەبین ئەوەی لە تواناماندا بێت بارزانی ئاسا ھەموو ھەوڵێكی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی خزمەتكاری راستەقینەی ئەو ئازیزانە بین، بە تابەتیش بۆ منداڵە ئازیزەكان تا بتوانن ژیانێكی شایستە و پەروەردەیەكی بنیاتنەریان بۆ فەراهەم بكرێت و بتوانن ئاستێكی زانستیی باش پێشكەش بە خۆیان و خانەوادەكانیان و وڵاتەكەی خۆیان بكەن".

 

فایزەكۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار