دهبێ سەرەتای مانگی ئەیلوول سەرۆكی ھەرێم رۆژی ھەڵبژاردن دیاری بكات

هەولێر-KDP.info- بڕیارە كۆتایی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت و بهڕێوهبهری گشتی كۆمسیۆنی ههڵبژاردن له ههولێریش دەڵێ، ئەگەر ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت، دەبێت پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە.
بهڕێوهبهری گشتی كۆمسیۆنی ههڵبژاردن له ههولێر گوتیشی: "ئەگەر لایەنەكان بگەنە رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا، ئەوە كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان توانای ھەیە خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ئامادە بكات".
رۆژانی رابردوو سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و فڕاكسیۆنەكان كۆبوونەوە بۆ وەرگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و، ئەم هەفتەیەش دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی بۆچوونی لایەنەكان.
لەبارەی ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان، برادۆستی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ژمارەیەك پێشنیاز كراون بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان، زۆر جار باس لە یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت، بەڵام یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان زیاتر عەدالەتی تێدایە، بە تایبەتی بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی پەرلەمان چەندین پێشنیاز كراون كە ھەڵبژاردن بە لیستی داخراو بەڕێوە بچێت و ھاوشێوەی خولی یەكەم و دووەمی پەرلەمانی كوردستان، كەسانی شایستە بچنە پەرلەمان، نەك كەسانێك تەنیا بۆ كۆكردنەوەی دەنگ كاندید بكرێن".
قائید میرۆ




