٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ڕەوەندی کوردستانی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی پەنابەران لە سنووری بێلاڕووسیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەداچوون دەکات بۆ ڕەوشی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە بێلاڕووسیا.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەکە کۆبوونەوە بە مەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بێلاڕووسیا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست لەسەر ئەو پرسە کرا و چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی دۆخی پەنابەران خرایەڕوو.

هەروەها لیژنەکە بڕیاری دا سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ھاووڵاتییانەى کە لەنێوان سنووری وڵاتان گیریان خواردووە و بارودۆخیان نالەبارە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار