سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەخوازم.
پێویستە ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.
مەسعود بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021




