دووسبەی كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەیەنێت

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی دھوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێ، دووسبەی كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت و ١٥ رۆژیش دواتر دادگای فیدراڵی ئەنجامەكان پەسەند دەكات، دەنگەكانی ھەرێمی كوردستانیش وەكو خۆیان ماون و ھیچ گۆڕانكارییەك لە ئەنجامەكاندا رووی نەداوە.
خالید عەباس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە دووسبەی كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن رابگەیەنێت، چونكە تەنھا دەنگەكانی (زیقار) ماوە كە تانەی لێ دراوە بۆ ئەوەی بەدەست بژمێردرێن.
عەباس گوتیشی، پاش ئەوەی كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنێت، ١٥رۆژ دواتر دادگای فیدراڵی پەسەندی دەكات، بەڵام ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی كوردستان وەكو خۆی ماوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە.
بڵند ئیبراھیم




