حكوومه‌تی هه‌رێم: هه‌رێم په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، تاوه‌كو شاندی فه‌رمی بۆ ره‌وانه بكات

سایتى هه‌ولێر-
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیسرائیلی كردبێت و هه‌واڵه‌كه‌ش "به بێ بنه‌ما و ناڕاست" وه‌سف ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی، له لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌وانی ( شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ـی ڕاگه‌یاندووه " ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه و زانیارییه‌كانیشی نادروسته".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه" له هه‌واڵه‌كه‌دا ناوی عیماد ئه‌حمه‌د به جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتووه كه له راستیدا عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته، هه‌روه‌ها ناوی جه‌میل سلێمان به وه‌زیری كشتوكاڵ هاتووه له كاتێكدا د.سیروان بابان،ئێستا وه‌زیری كشتوكاڵه".
دزه‌یی ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دپیلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، تاوه‌كو شاندی فه‌رمی بۆ ره‌وانه بكات"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندی نهێنیمان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك نییه و هه‌ر په‌یوه‌ندییشه‌كیش له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقیه‌وه ده‌بێت".
جێگه‌ی باسه پێشتر رۆژنامه‌ى یه‌ده‌عوت ئه‌حرنوتى ئیسرائیلى بڵاویكردووه‌ته‌وه عیماد ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری جه‌میل سلێمان وه‌زیرى كشتوكاڵ و چه‌ند پسپۆڕێكى ئابوورى‌و كشتو‌كاڵى به فه‌رمى سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب-ی پایته‌ختى ئیسرائیلیان كردووه.
رۆژنامه ئیسرائیلیه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانى ئیسرائیلیان كردووه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دامه‌زراندنى كێلگه‌ی هاوشێوه له هه‌رێمی كوردستاندا




