٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئاسۆ: کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و پێویستە ڤاکسین بەکار بێنن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- چەند ڕۆژێکە ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا زیادی کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستییش دەڵێت، پێویستە هاووڵاتییان ڤاکسین بەکار بێنن.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێکە ڕێژەی پۆزەتیڤ لە پشکنینەکانی کۆرۆنادا زیادی کردووە و بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە، وەزارەتی تەندروستییش ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر و ئەگەر پێویست بکات لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێداچوونەوە بە ڕێنمایییەکانی خۆپارێزیدا دەکات.''

لەبارەی دەوامی قوتابخانەکانیشەوە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "لە سەرەتای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانەوە چەندین بنکەی ڤاکسین تەرخان کرابوو بۆ مامۆستایان، بەڵام بەداخەوە پابەندبوون بە لێدانی ڤاکسین وەک پێویست نەبووە.''

د. ئاسۆ حەوێزی ڕوونی کردەوە: "باشترین چارەسەر بۆ ئێستا ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەردانی بنکەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن، تا دوور بن لە ڤایرۆسەکە، ئەگەر ڤاکسین وەرگرن کڕۆناش بگرن ناگاتە ئاستی مەترسیدار.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار