٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: کێشەی مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەری بۆ کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران کۆبوەوە و کێشەی ئەو مامۆستایانە "چارەسەری پێویستی بۆ کرا." 

لە راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، "هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەکە بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت."

لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بکرێت و کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت." 

هەواڵی پەیوەندیدار