سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى UN كۆبووه‌وه

ھەولێر -KDP.info-ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه 2021/10/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عیراق به‌گشتى و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان بێت و ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارى بۆ عیراقییه‌كان دابین بكات، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێویسته هه‌ر تانه و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به ڕێكاره یاسایییه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و ده‌ستخۆشى له خاتوو پلاسخارت و نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یوونامى) كرد بۆ ڕۆڵى به‌رچاویان له چاودێریكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و یارمه‌تیدان و پشتگیریكردنى عیراق.




