٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ژمارەیەک سەنتەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەکرێنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەندامێکی لیژنەی تەندروستییش دەڵێت، ژمارەیەک سەنتەر دەکرێنەوە بۆ چارەسەریی ئەو کەسانەی تووشی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون.

بەختیار شوکری، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یاسای ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لەو یاسا گرنگانەی پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە کە نزیکەی سەد ماددە و بڕگەی لەخۆ گرتووە و هەموو ڕێگاکانی چارەسەری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی دیاری کردووە، یاساکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ئیمزا کراوە و بڕیارە بخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.''

ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی گوتیشی: "ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەن یاسایەکی پێشکەوتووی دژی ماددە هۆشبەرەکانە و کاریگەریش دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ماددەی هۆشبەر.''

بەختیار شوکری ڕوونی کردەوە: ''لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا سزای توند بۆ تاوانباران دانراوە و بڕیارە ژمارەیەک سەنتەری چارەسەری بۆ ئەو کەسانە بکرێتەوە کە ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بوون، ئەمەش هەنگاوێکی کاریگەرە بۆ گەڕاندنەوەی دەیان کەس و دوورکەوتنەوەیان لە ماددەی هۆشبەر.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار