٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فریاكەوتنی دهۆك: ٣٠ تیممان بۆ گەیاندنی نەخۆشەكان بە بنكەی دەنگدان پێك هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای دهۆك، ٣٠ تیم بۆ گەیاندنی ئەوانەی بە هۆی زۆریی تەمەن و نەخۆشییەوە ناتوانن بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان، پێك هێنراون و چەندین كەسیشیان گەیاندووەتە بنكەكان.

هەیسەم بەربەهاری، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ١٢٢، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "٣٠ تیمی تەندروستی و فریاكەوتنی خێرامان لە سەرانسەری پارێزگای دهۆك پێك هێناوە، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی ناتوانن بچنە دەنگدان و نەخۆشن، بیانگەیەنینە سەر سندووقەكانی دەنگدان".

بەربەهاری گوتیشی: "لە سەرەتای پڕۆسەی دەنگداندا، چەندین حاڵەت هەبوون و كەسەكانمان گەیاندووەتە بنكەكانی دەنگدان، لە هەر شوێنێكی پارێزگای دهۆكیش پەیوەندییمان پێوە بكەن، بە تیمی تەندرووستییەوە ئامادەین هاوكارییان بكەین و بیانگەیەنینە بنكەكانی دەنگدان".

 

كــاروان بــاعەدری

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار