"پارتی یەکەم دەبێت"

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م جاره‌ش وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه و خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان به پارتی هه‌یه و به‌ربژێره‌كانی پارتی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زان له بواری خۆیاندا، سەرباری ئەوەی کە هه‌وڵی زۆر دراوه، پارتی له قاڵب بدرێت چ له ئاستی ده‌ره‌وه و چ لە ئاستی ناوخۆدا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبی یه‌كه‌می عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌شداریی كردووه کە ڕۆژی 10ی 10 بەڕێوە دەچێت و له سه‌رجه‌م بازنه‌كانی كوردستان و به‌شێكی زۆری بازنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، واته له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كاندیدی هه‌یه و به‌پێی سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كان، پارتی ئە‌م جاره ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیاتر ده‌كات. هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی پارتی لەم خوله‌ی په‌رله‌ماندا گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دووباره ده‌نگ به پارتی بداته‌وه، شەڕێكی به‌هێزیان بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد، به‌تایبه‌ت پرسی بودجه و قووتی خه‌ڵك و بابه‌تی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان. جیا له‌وه‌ش، پرسی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له ده‌ستووری عێراقدا، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌ت له تیمی حكوومه‌تدا كاری گرنگیان كردووه له سێكته‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و ته‌ندروستی و گواستنه‌وه و وزەدا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دیپلۆماسیه‌تێكی به‌هێز كه كوردستانی بردووه‌ته قۆناغێكی گرنگ و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌ك ڕابه‌ر و مه‌رجه‌عی گرنگی كوردستان بووه‌ته جێگای ئومێد و كۆكه‌ره‌وه‌ی شانده جیهانییه‌كان و ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگدا كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وه‌ك نموونه وه‌ری گرتووه، سه‌رۆك بارزانی ئه‌م كه‌سانه‌ی بینیوه و سه‌ردانی كردوون:
یەکەم: ٣٠ی ئاب، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا.
دووەم: ٢٦ی ئاب، عەبدوڵڵا حمێدی عجیل یاوەر، سەرۆکی ھۆزی شمەر.
سێیەم: ٢٣ی ئاب، محەمەد تۆفیق عەللاوی، کاندیدی پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
چوارەم: ١٦‌ی ئاب، پێشوازی لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.
پێنجەم: ١٥ی ئاب، میکلۆش سابۆ، جێگری گشتیی کونسوڵی ھەنگاریا.
شەشەم: ١١ی ئاب، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز.
حەوتەم: ٩ی تەمووز، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
ھەشتەم: ٣١ی تەمووز پێشوازی لە شاندی باڵای ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحموود ڕەزا عگێلی.
نۆیەم: ٢٩ی تەمووز، عەلی ڕەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق.
دەیەم:١٠ی تەمووز، خەمیس خەنجەر و شاندی باڵای عەزم.
یانزەیەم: ٦ی تەمووز، ئیلبروس کواشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق.
دوانزەیەم: ٦ی تەمووز، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق.
سیانزەیەم: ٣ی تەمووز، ئیتلافی نیشتمانیی ئەیاد عەللاوی.
چواردەیەم: ٢٣ی حوزەیران، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
پانزەیەم: باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق.
شانزەیەم: ١٧ی ئاب، نووری مالیکی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه.
حەڤدەیەم: ١٣ی ٨، حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكی لیستی نه‌سر .
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه، به‌پێی ڕاپرسییه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، جه‌ماوه‌ری پارتی له هه‌ڵكشانه و له‌م هه‌ڵبژاردنەدا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیاتر ده‌بێت. كرمانج عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، پارتی هه‌ر به حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه و ده‌ستی به بانگه‌شه‌یه‌كی جوان و هێمنانه كردووه، له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه پشتیوانی له پارتی ده‌كرێت و كاندیده‌كانی بوونه‌ته جێگای ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان و پارتی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كاری گرنگی كردووه و تیمی پارتی له حكوومه‌تدا له خزمه‌تی خه‌ڵكدا بووه و له ئاستی دیپلۆماسیدا سه‌رجه‌م توانای خۆی بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی دیپلۆماسیی كوردستان به‌كار هێناوه و له ئاستی سه‌ربازیدا پارتی خاوه‌نی داینه‌مۆی ڕێككه‌وتنی گرنگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان. جیا له‌وه‌ش، پارتی له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان ڕۆڵی گرنگی بینیوه و هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی نه‌خزێنێته ناو شه‌ڕی میدیایی و دوور بێت له زمانی زبر و ته‌شهیر و، هەمووی ئه‌مانه وای كردووه كه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به پارتی زیاتر ببێت".
كرمانج عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "هێزی پارتی له‌وه‌دایه كه سه‌رجه‌م حزبه‌كانی عێراقیش ده‌زانن قسه‌ی كۆتایی لای پارتییه، بۆیه به‌هێزبوونی پارتی له به‌غداش گرفتی زۆر ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت ده‌توانرێت به ئاسانترین شێوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی به‌غدا حكوومه‌ت پێک بێنێت و ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كاندیده‌كانی پارتی له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقیشدا جه‌ماوه‌ری بن و ئه‌و پێشوازییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌به‌كان كراوه، وه‌ك وه‌فایه‌ك بیریان نه‌چووه‌ته‌وه و ئێستا ده‌ڵێن ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌ن".
عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی سه‌نگ و باڵانسی پارتی و پێشبینییه‌كانی بۆ قه‌باره‌ی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''له نه‌ینه‌وا دۆخی پارتی له ئاستێكی زۆر باشدایه و هه‌میشه پارتی له سنووری ئه‌و پارێزگایه سه‌نگێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی فراوانه و به‌رده‌وام 6 تا 8 كاندیدی پارتی له‌و سنووره سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و له سنووری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووكیش پارتی زۆر باشه و له زۆر شوێن ئاستی جه‌ماوه‌ریی پارتی ته‌واو هه‌ڵكشاوه.''
عارف ڕوشدی جه‌ختی كرده‌وه کە ''سه‌باره‌ت به دیاله‌ش، به‌گوێره‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ دۆخی ئه‌و سنووره‌مان كردووه، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه ده‌یه‌وێت پشتیوانی له كاندیدی پارتی بكات، بۆیه ده‌توانم بڵێم: له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوای ڕووداوه‌كانی ١٦‌ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌بوونی پارتی له‌و ناوچانه چه‌نده گرنگه و، به بوونی پارتی ئه‌وان ئاسووده ده‌بن و به‌بێ پارتی‌یش پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌هجیر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاك به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پارتی بتوانێت پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچانه به‌هێز بكات.''
ڕوشدی ڕاشیگه‌یاند: ''ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراقێكی فیدراڵی هه‌بێت و هاووڵاتییانی عێراق هه‌موویان له به‌رانبه‌ر دادپه‌روه‌ریدا یه‌كسان بن و عێراق ببێته وڵاتێكی دیموكراتی بۆ هه‌مووان. له هەرێمی كوردستانیش ڕاسته كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یە، بەڵام هه‌موو دانیشتووانەکەی كورد نین و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان، ئاشووری، ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌بیش له‌خۆ ده‌گرێت و ئێمه به چاوی كه‌مینه سه‌یری ئه‌و پێكهاتانه ناكه‌ین و به نه‌ته‌وه له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكارەیە كه له كوردستان عه‌ره‌ب هه‌یه و ئێمه‌ش خواستی عێراقمان هه‌یه، پێمان خۆش بوو كه چه‌ند كاندیدێكمان له برا عه‌ره‌به‌كان بن، جگه له‌مه‌ش، خۆشیان داوایان كردووه كاندیدمان له پێكهاته‌ی ئه‌وان هه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشووتر خه‌ڵكیان هه‌بوو پێیان خۆش بوو كه له‌ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگەدا بن''.
عارف ڕوشدی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''زۆرێك له برا عه‌ره‌به‌كان پێیان گوتووین، ئه‌و كاته‌ی كه وه‌ك ئاواره له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوون، زۆر به‌باشی ئیداره دراون و له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونیی پارتیدا ڕێزی زۆریان لێ گیراوه، هه‌ربۆیه كاندیدی پارتی له ڕومادی باسی له‌وه كردووه کە له خۆشه‌ویستیی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و مامه‌ڵه باشه‌ی له‌گه‌ڵیان كراوه، زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له‌بری پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی‌یان هه‌ڵواسیوه. ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌و هۆكارانه‌ن كه وا له پارتی بكات بیر له كاندیدی عه‌ره‌ب بكاته‌وه.''
ڕاشیگه‌یاند: ''سه‌رجه‌م ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك حزبی یه‌كه‌م له عێراق و كوردستانیش بمێنێته‌وه و چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر و كورسیی زیاتر‌ین.''
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




