٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ  کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا-ی خاڵی.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی پەرلەمان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

لە بەرامبەردا ، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار