٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ میرى كوێت ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/8/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، میرى ده‌وڵه‌تى كوێت، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى خوشكیان خاتوو شێخه‌ به‌درییه‌ ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان بداته‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار